نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و شێ لە وەرزی زستاندا کاریگەری زۆری
لەسەر پێستمان هەیە، بەو پێیەی هەستیارتر دەبێت یان خۆشۆردن بە ئاوی گەرم لە وەرزی
زستاندا وا دەکات پێست شێی سروشتی خۆی لەدەست بدات و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست
و ئەکزیما و سەدەف.
لە راپۆرتێکی
ماڵپەری " timesofindia" دا دیارترین ڕێگا
سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی وشکی پێست دەخاتە روو، کە بریتین لە:
١. زەیتی گوێزی
هیندی : شێدارکەرەوەیەکی سروشتییە، یارمەتیدەرە لە رزگار بوون لە کێشەکانی وەک وشکی
پێست و ئەکزیما و سەدەف، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە.
٢. زەردەچەوە:
بە توانای کەمکردنەوەی هەوکردن ناسراوە و وەک چارەسەرێک بۆ زۆرێک لە هەوکردنی پێست
بەکاردێت هەروەها یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی سەدەف.
٣. زەیتی گوڵهبهڕۆژه: چینی سەرەوەی پێست دەپارێزێت،
پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە و یارمەتی چاکبوونەوەی هەوکردنی پێست دەدات بە ڕێگریکردن
لە چوونە ژوورەوەی بەکتریا.
٤. خواردنی سەوزە
و میوە سوودێکی زۆری هەیە لە دابینکردنی ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ پێستێکی تەندروست.
٥. خواردنەوەی
بڕێکی باشی ئاو کە جەستەت بە شێداری دەهێڵێتەوە.
A.A