بۆ مانەوە بە گەنجی ئەم خۆراکانە بخۆ

AM:08:50:16/12/2023

21724 جار خوێندراوەتەوە

مانەوە بە گەنجی و کەمکردنەوەی چرچییەکانی پێست خەونی هەمووانە، بۆ ئەمەش چەند خۆراکێک هەن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە گەنجی و تەندروست بمێنیتەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "Times of India" دا ئاماژەی بە چەند خۆراکێک کردووە کە یارمەتیدەرە لە مانەوە بە گەنجی و تەندروستی لەوانە:

١. سێو: دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ کە کە هەوکردن لە جەستەدا کەم دەکاتەوە و کۆلیسترۆڵی خراپ دادەبەزێنێت و هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکات.

٢. چای سەوز: خواردنەوەیەکی نایاب و وزەبەخشە کە جەستە بە تەندروست دەهێڵێتەوە.

٣. رەشکە: یارمەتی کەمکردنەوەی شانە چەورییەکانی جەستە دەدات و ئەنزیمەکانی هەرسکردن و ئاستی گلوکۆزی خوێن رێکدەخات.

٤. تۆوی کەتان: ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ ی تێدایە کە پێویستە بۆ باشترکرندنی دڵ و دەروونێکی تەندروستر،هەروەهابۆ باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرسکردن.

٥. ئەڤۆگادۆ: بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم و بڕێکی زۆر لە چەورییە تەندروستەکانی، دەتوانێت یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و قژ بدات و یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی پەستانی خوێن.

٦. چەرەسات: دەوڵەمەندە بە چەوری و ڕیشاڵی تەندروست، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، وەک نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ.

٧. سەوزە: ڤیتامین K و لوتین و ترشی فۆلیک و کالیسیۆم و بێتا کارۆتین کە لە سەوزەی گەڵا تۆخەکانی وەک سپێناخ هەیە کە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی بیرەوەری و تەندروستی جەستە.

٨. ماست: یارمەتی پاراستنی بەهێزی ئێسکەکان دەدات، جەستە دەپارێزێت.
A.A