کاریگەرییە دەروونییەکانی لێدانی منداڵان

AM:11:32:13/12/2023

1380 جار خوێندراوەتەوە

توندوتیژی جەستەیی یان لێدان لە منداڵان هۆکارە بۆ ئەوەی متمانەی بەخۆی و تواناکانی کەمببێتەوە.

ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "wowparenting" بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لێدانی منداڵان کاریگەرییەکی زۆر لەسەر دروستبوونی کەسایەتییەکەی دەبێت، وا دەکات تووشی زۆرێک لە تێکچوونە دەروونییەکان ببێت، تواناکانی سنووردار دەکات، هەروەها لەوانەیە تووشی حاڵەتی توندی دڵەڕاوکێ ببێت و تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی ببێت لە پێکهێنانی پەیوەندی تەندروست و باشدا.

شارەزایان ئەوایان پشتڕاست کردووەتەوە جێبەجێکردنی لێدانی جەستەیی بۆ سەر منداڵان ئەگەری تووشبوونیان بە توڕەیی لە رادەبەدەر و تێکچوونی دەروونی زیاتر دەکات، هەروەها دەبێتە ئامرازێک بۆ تووشبوون بە هەندێک کێشە و نەخۆشی لەوانە زیادبوونی کێش و تووشبوون بە نائومێدی.

هەروەها ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو منداڵە لە داهاتوودا ببێتە کەسایەتییەکی شەڕانگێز و توندتیژ یان تووشی خەمۆکی بێت.

ڕاپۆرتەکە ئامۆژگاری وازهێنان لە پەنابردن بۆ توندوتیژی جەستەیی و لێدان وەک ئامرازێک بۆ سزادان دەکات، چونکە شێوازێکی بێ کاریگەرە و ئەنجامێکی تەندروستی نابێت ، بە پێچەوانەوە منداڵ دەگۆڕێت بۆ کەسایەتییەکی شەڕانگێز.

A.A