چەند بەکارهێنانێکی سەرسوڕهێنەری خواردنەوە گازییەکان لە کارەکانی ناو ماڵدا

AM:10:00:09/12/2023

2948 جار خوێندراوەتەوە

هاوکات لەگەڵ ئەوەی خواردنەوە گازییەکان چەندین زیانی تەندروستی بە جەستەمان دەگەیەنن بەڵام دەتوانین سوودیان لێببینین لە چەندین ئەرکی پاککردنەوەی ناوماڵدا بەو پێیەی ترشی کاربۆنیکی تێدایە و دەتوانرێت وەک کەرستەی پاکەرەوە بەکاربهێنرێت.

ماڵپەڕی " مصراوي " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی خواردنەوە گازییەکان کردووە لە پاککردنەوەی ماڵدا، بریتین لە:

١.بۆ پاککردنەوەی مەنجەڵ، دوای ئەوەی خواردنی لەسەر سووتاوە، دەتوانیت خواردنەوەی گازی تێبکەیت و لەسەر ئاگرێکی کەم بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٣٠ خولەک دوای ئەوە شۆردنی ئاسانتر دەبێت.

٢. لابردنی بنێشت بە قژەوە یان جلوبەرگ، کاتێک بنێشت بە قژ یان جل و بەرگەوە دەلکێت، گونجاوە هەر خواردنەوەیەکی گازی بۆ ماوەیەک بڕێژیتە سەری ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ لابردنی ئەو مادە چەسپاوە.

٣.رزگاربوون لە پەڵەی ژەنگاوی، خواردنەوە گازییەکان یارمەتیدەرن لە لابردنی ژەنگ. ٤. پاکردنەوەی پەنجەرە و ئاوێنە، دەتوانرێت هەر خواردنەوەیەکی گازی بۆ پاککردنەوەی رووی شووشە و ئاوێنە بەکاربهێنرێت.

٥. دووبارە پۆڵیشکردنی زیو، دەتوانیت بە بەکارهێنانی خواردنەوە گازیەکان بریقە بۆ زیو و کەلوپەلی زەڕەنگەری بگەڕێنیتەوە لەناو کوپێک خواردنەوە گازییەکاندا بۆ ماوەی سەعاتێک دابنێ، پاشان بە ئاو بیشۆ.

S.A