نیشانەكانی دووگیانی چین؟

PM:08:50:05/12/2023

17228 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی دووگیانبووندا و لە سەرەتاکانییدا کۆمەڵێك نیشانە دەردەکەون کە ئاماژەن بۆ ئەو دۆخە و خانمان دەبێت بیناسنەوە، نیشانەکانی دووگیانی لە نێوان ژنان جیاوازە، رەنگە هەندێک لە خانمان لە هەفتەکانی یەکەمی پیتاندنی هێلکەدا نیشانەکانی دووگیانی زۆر زوو دەربکەون.

ماڵپەڕی " الطبي " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی دووگیانی کردووە، کە لە بەرواری کۆتا سوڕی مانگەوە دەست پێدەکات، هەربۆیە کۆتا سوڕی مانگانە بە هەفتەی یەکەمی دادەنرێت.

نیشانەكانی دووگیانی سێ مانگی یەكەم بریتیە لەوەی دایكەكە ئارەزووی خواردنی نامێنێت، بێتاقەت دەبێت، تووشی سەرگێژی، هەناسە توندی، بێهێزی، كەم خەوی دەبێت، میزكردنی زۆردەبێت و تووشی قەبزی دەبێت.

ئەگەر دایكەكە كەم خوێن بێت نیشانەكانی زیاتر دەبێت لە بێهێزی و ناتوانێت هەموو شتێک بخوات، ئازاری سنگ و ئاوسانی دەبێت.

گۆڕانی باری دەروونی دەتوانێت نیشانەی دووگیانی بێت، بەو پێیەی ژنە دووگیانەکە دەست دەکات بە هەستکردن بە هەستی تێکەڵاوی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانەوە.

بەرزی پەستانی خوێن و خێرا لێدانی دڵ لە نیشانە سەرەتاییەکانی دووگیانین، لێدانی دڵ بەزۆری لە هەفتەی هەشت تا ١٠ بەدی دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن لە کاتی دووگیانیدا و هەندێک جار لەهۆشچوون، ئەگەر ئەمە روویدا، دەبێت لەسەر یەکێک لە لاکانی پاڵ بکەوێت، بەبێ ئەوەی بالیفێک لە ژێر سەریدا دابنێت و پێیەکانی بەرز بکاتەوە.

S.A