چەند کارێک دایک و باوکان دەتوانن فێری منداڵەکانیانی بکەن

PM:10:53:03/12/2023

5508 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە گەورەکان سەرقاڵی ژیان و بەرپرسیارێتی کار و دایک و باوکایەتی بن، ناتوانن واز لە پەروەردەی منداڵەکان و فێرکردنیان بهێنن، ئەمەش کاتێک بەسوود دەبێت کە ماڵەوە بەجێدەهێڵن و ژیانی سەربەخۆی خۆیان دەست پێدەکەن.

ماڵپەڕی "ئێم ئێس ئێن" لە بابەتێکدا، ئەو کارانە دەردەخات کە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی منداڵەکەت لە داهاتوودا و وای لێدەکات پشت بەخۆی ببەستێت، کە بریتین لە:

١. گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێل، رەنگە لە داهاتوودا منداڵەکەت فێری شۆفێری بێت، بۆیە پێویستە بزانێت چۆن تایەی ئۆتۆمبێل بگۆڕێت، لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی لەناکاو.

٢. دروستکردنی خواردن، تەنانەت ئەگەر چەند خواردنێکی ئاسان و سەرەتایی بێت، وەک فێربوونی چۆنیەتی ئامادەکردنی هێلکە و رۆن، گرنگە منداڵان هەندێک کارامەیی سادەی چێشتلێنان و ئامۆژگاری سەلامەتی بەدەستبهێنن لەکاتێکدا لە چێشتخانەدان.

٣. پاشەکەوتکردن، یەکێک لە شتە گرنگەکان فێری منداڵی بکەیت، ئەوەیە کە هیچ بەرپرسیارێتییەکی دارایی لەسەر نییە، بەڵام ئەمە بەردەوام نابێت، فێربوونی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پارە بە شێوەیەکی رێکوپێک لە تەمەنێکی گەنجیدا و پاشەکەوتکردنی، یەکێکە لە کارە باشەکان.

٤. کردنەوەی ئاگر بە وریایی، رەنگە لە ژیانیاندا هەلومەرجێک هەبێت کە ئەمە زۆر بەسوود بێت، بە تایبەت کاتێک باس لە سەلامەتی ئاگرکەوتنەوە دەکرێت.

٥. شۆفێری کردن، لە تەمەنێکی منداڵییەوە کاتێک شۆفێری فێری منداڵەکەت دەکەیت وا دەکات لە داهاتوودا زووتر فێری شۆفێری ببێت و پشت بە خۆی ببەستێت.