چەند رێگەیەک بۆ راگرتنی خواردنی نینۆک لە منداڵدا

PM:01:30:24/11/2023

540 جار خوێندراوەتەوە

گازگرتنی نینۆک یەکێکە لەو خووە خراپانەی منداڵان ئەنجامی دەدەن، لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی شانەکانی دەوروبەری نینۆک و پێست، هەروەها لەوانەیە منداڵەکەت تووشی هەندێک ئازار بێت و نینۆکەکانی نائاسایی بن.

لە بابەتێکیدا ماڵپەڕی " الیوم السابع " باسی لە چەند رێگەیەکی کاریگەر کردووە بۆ راگرتنی خووی گازگرتنی نینۆک لە منداڵاندا، ئەوانیش:

١. وای لێبکە بزانێت کە گازگرتن لە نینۆک خوویەکی خراپە، ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی لە نێوان پێنج بۆ شەش ساڵدایە، بە نەرمی بۆی روون بکەنەوە کە ئەمە خوویەکی خراپە، با بزانێت و کۆتایی بەم خووە بهێنە.

٢. منداڵەكەت پشتگوێ مەخە كە بڵێیت خۆی وازی لێدەهێنێت، لە راستیدا تا زیاتر پشتگوێی بخەیت، دەكرێت منداڵەكەت زیاتر پێوەی ئالوودە بێت.

٣. بڕینی نینۆکەکانی: هەوڵبدەن نینۆکەکانی کورت بکەنەوە، منداڵەکەت ناتوانێت نینۆکەکانی بگرێت لەکاتی بڕینیدا، ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی کە بەکتریا و پیسی ژێر نینۆکەکان ناچنە ناو جەستەی منداڵەکەتەوە.

٤. منداڵەكەت سەرقاڵ بكە بە هەندێك چالاكییەوە، وەك، وێنەكێشان، چاككردنی پەزڵ یان هەر شتێك كە بە دەستەكانی دەیكات و ناتوانێت بیبات بۆ دەمی.

٥. منداڵەکە ئارام بکەرەوە: ئەگەر منداڵەکەت زۆرجار بەهۆی سترێسەوە نینۆکەکانی دەخوات، ئەوا تۆپێکی لاستیکی پێشکەش بکە، یان تەنانەت پارچە قوماشێکی نەرم، جگە لەمەش لەگەڵ منداڵەکەت قسە بکە و هەوڵبدە سەرچاوەی فشارەكەی بزانیت.

S.A