کەی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا گوێبیستی دەنگ دەبێت؟

AM:10:48:22/11/2023

1468 جار خوێندراوەتەوە

کۆرپەلە لە نێوان هەفتەی ١٦ بۆ ٢٢ی دووگیانیدا دەست دەکات بە بیستنی دەنگی نزم لە ناو جەستەی دایکدا، وەک ئەو دەنگانەی کە بەهۆی هەناسەدان و لێدانی دڵ و هەرسکردنەوە دروست دەبن، ئەم دەنگانە لەگەڵ گەشەکردنی توانای بیستنی کۆرپەدا بەرزتر دەبنەوە.

لە دەوروبەری هەفتەی ٢٦دا ڕەنگە کۆرپەکە دەست بکات بە وەڵامدانەوەی ئەو دەنگانەی کە دەیبیستێت

بەپێی زانیارییەکانی "سەنتەری منداڵانی جیهانی" دوای ٢٣ هەفتە، کۆرپەکە دەتوانێت دەنگی دایکی و دەنگەکانی دیکەی دەرەوەی سکی جیابکاتەوە.

لەگەڵ چوونە ناو سێ مانگی کۆتایی دووگیانی، کۆرپەکە دەتوانێت گوێ لە گفتوگۆکانی دایکەکە بگرێت، تەنانەت چێژ لەو میوزیکانەش وەردەگرێت کە دایکەکە گوێی لێدەگرێت.

لە سەرەتای هەفتەی بیستوسێیەمدا گوێی کۆرپەلە تەنها دەنگە نزمەکان دەبیستێت، کۆرپە لە سکی دایکیدا بە گشتی دەنگی پیاو باشتر لە دەنگی مێینە دەبیستێت.

بەڵام دەنگی دایکەکە بە باشی گوێی لێدەبێت، چونکە نزیکە و لە کاتی قسەکردندا دەنگ دەداتەوە لەناو جەستەدا.

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کۆرپە لە سکی دایکیدا فێری ناسینەوەی دەنگی دایکی دەبێت ، لەگەڵ پێگەیشتنی گوێ و مێشکی منداڵەکە وردە وردە هەست بە دەنگی فراوانتر دەکات، لە دەوروبەری هەفتەی ٢٦دا، منداڵەکە لەوانەیە دەست بکات بە وەڵامدانەوەی ئەو دەنگانەی کە دەیبیستێت بە گۆڕانکاری لە لێدانی دڵ و هەناسەدان و جوڵە.

بە ژاوەژاو و دەنگی بەرز لەوانەیە کۆرپەکە تووشی شۆک بێت و دایکەکە هەست بە جووڵەکەی بکات.

توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە کۆرپە لە سکی دایکیدا لەوانەیە زیاتر وریا بن کاتێک گوێیان لە قسەکردنی دایکی دەبێت یان بە دەنگی بەرز دەخوێنێتەوە.
A.A