چەند رەفتارێک کە خووی منداڵەکەت تێک دەدەن

PM:11:14:15/11/2023

748 جار خوێندراوەتەوە

هەموو منداڵێک بەبێ جیاوازی هەڵسوکەوتی خراپ دەکات، لە هاوارکردن و توڕەیی تا دەگاتە سەرپێچییەکی گشتی، ئەم رەفتارانەش هەندێک جار دایک و باوک شەرمیان لێدەکەن بەڵام ئاسایین و بەشێکن لە گەشەکردنیان.

ماڵپەڕی " الجزیرة " لەوبارەیەوە ئاماژەی بە چەند خووی هەڵە کردووە کە هەرگیز نابێت پشتگوێ بخرێن، ئەوانیش:

١. هەرشتێک منداڵەکەت داوای بکات بۆی بکڕیت تەنانەت ئەگەر پێویستیشی نەبێت.

٢. رەنگە منداڵەکەت بە شێوەیەک پەرۆش بێت بۆ ئەوەی شتێکت پێ بڵێت یان پرسیارێک بکات، لە مێشکی منداڵەکەتدا ئەو شتەی کە پێویستە پێت بڵێت گرنگترین شتە لە جیهاندا، بۆیە قسەی پێ مەبڕە.

٣. نابێت چاوپۆشی لە کردەوەی شەڕانگێزی بکەیت، وەک پاڵنانی براکەی یان سزادانی هاوڕێیەک کە لە خۆی بچووکترە.

٤. رێگە بدەیت منداڵەکەت کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکاندا بەسەربەرێت.

S.A