چۆن منداڵەکەت فێر دەکەیت ئەگەر لە شوێنێکی گشتیدا ون بوو نەترسێت؟

PM:07:12:11/11/2023

3400 جار خوێندراوەتەوە

منداڵان دەبێت بزانن چ هەنگاوێک بنێن ئەگەر لە دایک و باوکیان جیا ببنەوە، لە خواردنگەیەک بێت یان لە گەشتێکدا بۆ پارکێک، گرنگە منداڵ لە تەمەنێکی کەمەوە فێری خۆپاراستن بکرێت و چاو کراوە بێت.

ماڵپەڕی "الجزیرة" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە کە دەتوانن فێری منداڵانی بکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بمێننەوە ئەگەر لە شوێنێکی گشتیدا بە هەر هۆکارێک ون بوون، ئەوانیش:

١. ناو و ژمارەی تەلەفۆنی بۆ بنووسە، دایک و باوک دەبێت دڵنیابن لەوەی کە منداڵەکەیان ناوی تەواوی و ناوی دایک، باوک، ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشان لەبیر نەکات.

٢. منداڵەکەت فێر بکە چۆن داوای یارمەتی لە کەسانی تر بکات، لەجیاتی ئەوەی منداڵەکەت فێری ئەوە بکەیت کە بە هیچ شێوەیەک قسە لەگەڵ کەسانی نامۆ نەکات و لێیان بترسیت، فێری بکە ئەگەر نەیتوانی خێزانەکەی لە دەوروبەری خۆی بدۆزێتەوە، بە دوای فرۆشیاری فرۆشگا یان پاسەوانێکدا بگەڕێت و قسەی لەگەڵدا بکات.

٣. بە منداڵەکەت بڵێ ئەگەر ون بوو بە دوای تۆدا نەگەڕێت، بەڵکو باشترین شت کە منداڵ دوای ونبوونی لە خێزانەکەی بیکات ئەوەیە لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە تاکو دەتوانی دەدۆزرێتەوە.

S.A