سەندیکای پزیشکی منداڵانی سوید هۆشداری دەدەن منداڵ لەم تەمەندا نابێت مۆبایل بەکاربهێنێت

PM:09:34:06/11/2023

888 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکای پزیشکی منداڵانی سوید رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، هەرگیز نابێت رێگە بە منداڵانی خوار تەمەنی دوو ساڵ بدرێت مۆبایل و تابلێت و شاشەی تەلەفزیۆن بەکاربهێنن.

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، کۆمەڵەی پزیشکی منداڵانی سویدی بە دایک و باوکان رادەگەیەنێت کە رۆژانە یەک کاتژمێر بەسە بۆ ئەوەی منداڵانی تەمەن دوو بۆ پێنج ساڵ بەر هەموو جۆرە شاشەیەک بکەون.

شارەزایان دەڵێن، رێنماییکردنی منداڵان سەبارەت بە بەکارهێنانی گونجاوی کاتەکانی شاشە، هێندەی فێرکردنی خووی باشی خواردن یان سەلامەتی هاتوچۆیان گرنگە.

ئەمەش دوای هەنگاوێکی هاوشێوەی بەرپرسانی دانیمارکی دێت کە لە مانگی ئەیلولدا یاسای تەمەنی رگەپێدراویان دەرکرد، کە تەنها لەکاتێکدا رێگە بە منداڵانی خوار تەمەنی دوو ساڵ دەدەن لە "حاڵەتی زۆر تایبەت" وەک ئەوانەی کێشەی فێربوونیان هەیە، بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکان.

H.Y