هەموو دایكێک
ئارەزوو دەكات كەسایەتی منداڵەكەی بەهێز بێت، متمانەی بەخۆی هەبێت و كەسێک بێت پشت
بە خۆی ببەستێت.
ماڵپەڕی "
الجزیرة " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند ئامۆژگارییەک کردووە لە پەروەردەکردنی
منداڵەکەت بۆ ئەوەی متمانەی بەخۆی هەبێت، ئەوانیش:
١. كاتێک
منداڵانی دیكە دەبینێت، رێگەی بدە ئەو دەستپێشخەری لەوە بکات کە بابەتیان لەگەڵ
بكاتەوە و یارییان لەگەڵ بكات.
٢. كاتێک
رووبەڕووی دۆخێكی پێكەنیناوی دەبێتەوە، بهێڵە پێبکەنێت و نەترسێت لە شاردنەوەی پێكەنینەکەی.
٣.فێری
بکە جەستەی رێک بکاتەوە و خۆی بچووک نەکاتەوە،
ئەمەش ئاماژەیەکە كە منداڵەكەت متمانەی بەخۆیەتی.
٤. فێری بکە ئەگەر
ون بوو نەترسێت: دڵنیای بکەرەوە کە بەدوایدا دەگەڕێیت و تەنها دەبێت لە شوێنی خۆی
بوەستێت.
S.A