فیلمی سینەمایی کوردی "گێلگامێش لە کوێیە؟" کاری بەرهەمهێنانی
کۆتایی هاتووە و لە داهاتوودا نمایش دەکرێت.
فیلمەکە لەنوسین و دەرهێنانی کارزان کاردۆزییە، هەریەک لە بەرزان
یونس، گۆران دڵشاد، راکەش کیژان و چەند ئەکتەرێکی دیکە ڕۆڵەکان بەرجەستە دەکەن.
چیرۆکی فیلمەکە لە داستانی گێلگامێشەوە وەرگیراوە، لە داهاتوودا کاتی نمایشکردنی لە سینەماکاندا ڕادەگەینرێت.
M.B