فرمێسک و مەم ئارارات بەرهەمێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

PM:05:20:09/07/2021

2372 جار خوێندراوەتەوە

بەهار نوێترین پڕۆژەی هاوبەشی هونەرمەندان فرمێسک و مەم ئاراتە کە بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە.


پێشتر فرمێسک لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، گۆرانییەکە باس لە چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەکات لە کۆرۆنا و دەیەوێت ئومێدی ئەوە بدات بە خەڵک کە دوای زستان بەهار دێت ، هەر بۆیە گۆرانیەکەش ناوی بەهارە.


فرمێسک دەشڵێت تا ئێستا کارم لەگەڵ هیچ هونەرمەندێکی باکوری نەکردووە و دەنگی مەم پڕ هەستە بۆیە کارەکەمان بەیەکەوەیە، سەبارەت بە پۆستەرەکەش دەیەوێت باس لە گرنگی دار و ژینگە بکات و پەیامێک بێت بۆ وەستانی بڕینەوەی دارەکان.


ئەم بەرهەمە لەلایەن کۆمپانیای زیز لە باکوری کوردستان بەرهەمدەهێندرێت، هەروەها تێکستی گۆرانیەکە بەشێکی فرمێسک نوسیویەتی بەشێکی دیکەشی مەم نوسیویەتی، "ئۆریا ئایوک" دیزاینی پۆستەری کردووە.


فرمێسك حافزی خەڵكی شاری مهابادە لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی، زیاتر لە ١١ ساڵە دەستی بە هونەری گۆرانی وتن كردووە و سیدی و كلیپەكانی بڵاو دەكاتەوە، یەكەم گۆرانیی بەناوی "مەی"ە و كۆتا كلیپی "بێوەفا" بوو.


مەم ئارارات هونەرمەندێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٨١ لە ناوچەی دێرکی چیای مازی لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. خاوەنی چەندین گۆرانی و ئەلبومە.