خانمە هونەرمەند کیژان
ئیبراهیم خەیات نوێترین کاری هونەریی خۆی بەناوی "داربەڕوو" لە
ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.
کیژان لە هەژماری
ئینستاگرامەکەی تیزەری ئەو بەرهەمەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، بەرهەمە نوێیەکەی
ناوی "داربەڕوو"ە و یەکێکە لە هۆنراوەکانی شێرکۆ بێکەسی کۆچکردوو، دڵزار
عابدی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە.
کیژان لە ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە،
ساڵانێکی زۆرە کاری هونەریی دەکات و بەشداریی لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانیدا کردووە،
سەر بەخێزانێکی هونەریە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن،
هاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە و دوو منداڵی هەیە.
ئ.ل