پێویستە لە هەفتەیەکدا چەند جار قژ بشۆردرێت؟

PM:01:02:26/04/2024

12900 جار خوێندراوەتەوە

شێوازی شۆردنی قژ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەپێی پێکهاتە و شێوازی قژت، ئەم هۆکارانەش کاریگەرییان لەسەر ژمارەی جارەکانی شۆردنی قژ دەبێت کە پێویستە لە هەفتەیەکدا بشۆرێت.

توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بە تێکڕا، بەریتانییەکان هەر دوو بۆ سێ رۆژ جارێک قژیان دەشۆن بەگوێرەی ماڵپەڕی دەیلی پۆست، شارەزایان دەڵێن ئەم رێژەیە زۆر بەرزە و رەنگە ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

بۆ خانمان شۆردنی قژ بەندە بە جۆری شامپۆ و کوالێتی قژ و پێستی سەر، عەباس کەنانی پسپۆڕی پاکوخاوێنی قژ لە ماڵپەڕی کیمست کلیکدا دەڵێت، "زۆربەی کەسەکان دەتوانن دوو بۆ سێ رۆژ بمێننەوە بەبێ ئەوەی قژیان بشۆن، بەڵام ئەگەر پێستی سەرت چەوری زیادەی دەرکرد، لەوانەیە پێویستت بە شۆردنی هەر یەک بۆ دوو رۆژ جارێک بێت ئەوانەی قژیان تەنک یان خاوە زیاتر قژیان چەورە.

سەبارەت بە قژی لوول، پێویستە کەمتر بشۆردرێت، نزیکەی هەفتەی جارێک یان دووجار، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە قژی لوول بەهۆی وشکبوونەوەیەوە تووشی زیان دەبێت، چەوری پێویستە بۆ ئەوەی قژ بە نەرم و ریشاڵی بمێنێتەوە.

شارەزایان ئامۆژگارییان کردووە، بۆ ئەوەی قژت تێک نەچێت، پێویستە لەگەڵ هەر شوشتنێکدا شامپۆیەکی کەم و هەندێک جار بەتەنها ئاو بەکاربهێنیت.

ئەو پسپۆڕەی کەمست کلیک ئامۆژگاری پیاوانی کرد کە هەفتەی دوو بۆ چوار جار قژیان بشۆن، بەڵام هۆشداری داوە لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ، کە رەنگە کونیلەکانی قژ دابخات و رێژەی بەرهەمهێنانی چەوری کەم بکاتەوە، کەمی چەوری دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی قژ و تێکچوونی قژ.

H.Y