کام وەرزش کاریگەریی لەسەر تەمەندرێژیی مرۆڤ هەیە؟

PM:07:15:25/04/2024

16256 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی بەڕیتانی دەریخستووە کە پیاسەی خێراکردن بەشێوەی رۆژانە دەتوانێت خانەکانی جەستە بۆ ماوەیەکی درێژتر بە تەندروستی بهێڵێتەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر تەمەن درێژی مرۆڤ.

توێژینەوەیەکی بەڕیتانی کە لە گۆڤاری Communications Biology بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە، ئەنجامدانی وەرزشی پیاسەی خێرا کاریگەری دەبێت لەسەردرێژکردنی تەمەنی مرۆڤ.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لە زانکۆی لیستەری بەریتانیا لەسەر ٤٠٠ کەس کراوە، توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەوانەی تەمەنیان ٥٦ ساڵە، رۆژانە راهێنانی رۆشتن بە پێ بە خێرایی بکەن ئەوا ١٦ ساڵ دەچێتە سەر تەمەنیان.

باس لەوەشکراوە، لەم توێژینەوەیەدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر "تیلیۆمێر"کان کردووە کە خرۆکەی سپی خوێنە و تەمەنی خانەکان درێژدەکات.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک ئەو خانانە دابەش دەبن (تیلیۆمێرەکان)کورتر و کورتر دەبنەوە، هەتا وای لێ دێت خانەکان توانای زیادبوونیان نامێنێت، بۆیە خانە بەتەمەنەکان ژمارەیان زیاددەبێت، لەبەر ئەمەشە درێژی تیلۆمیر پەیوەندی بە تەمەنی بایەلۆجییەوە هەیە.

توێژینەوەکە پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان هەروەلە و تەمەن درێژی تیلۆمیر(خرۆکە سپییەکانی خوێنی ئاشکراکردووە، بۆیە ئەنجامدانی ئەو وەرزشە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، بەتایبەت ئەگەر رۆژانە تەنیا ١٠ خولەکیش رابکەیت.

S.A