توێژینەوەیەک: نووسین یارمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە دەدات

PM:03:51:25/04/2024

444 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی ئەمریکی، نووسین یارمەتی تووشبووانی شێرپەنجەی قۆناغی درەنگ دەدات بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەورەترین ترس و زەبر و زەنگی دەروونییان.

توێژەران روونیان کردەوە کە نووسین دەتوانێت زەبر و زەنگی پەیوەست بە شێرپەنجە و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و نائومێدی کەم بکاتەوە.

لە ئێستادا نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی شێرپەنجەی سەرەتایی یان شێرپەنجەی قۆناغی چوارەم بوون، کە بڵاوبووەتەوە بۆ چەندین ئەندام، بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی نیشتمانی شێرپەنجە.

بەڵام بە پێی توێژینەوە نوێیەکە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری "پزیشکی پاڵاتیڤ"دا بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی چارەسەرە تەندروستیە دەروونییەکان بۆ یارمەتیدانی نەخۆشەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا داڕێژراون کە زۆرجار چارەسەر دەکرێن، بە ئامانجی یارمەتیدانیان بۆ زاڵبوون بەسەر ترسی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە یان پێشکەوتنی نەخۆشییەکە.

تیشکی خستۆتە سەر ٢٩ کەسی پێگەیشتوو کە تووشی شێرپەنجەی قۆناغی سێ یان چوار، یان شێرپەنجەی خوێنی چارەسەرنەکراو بوون، کە دەرفەتیان پێدراوە بە نووسینی چیرۆکەکانیان نیگەرانییەکانیان دەرببڕن.

بەشداربووان لە رێگەی نەرمەکاڵای زوومەوە پێنج دانیشتنیان ئەنجامدا، هەر دانیشتنێک یەک کاتژمێری خایاند، لەو ماوەیەدا باسیان لە ترسە گەورەکانیان کرد کە پەیوەندییان بە شێرپەنجەوە هەیە، لەوانە ترس لە ئازار و دابڕان لە منداڵەکانیان.

دوای دانیشتنی یەکەم، داوایان لێکرا چیرۆکێک بنووسن کە پێشەکی و کۆتایییەکی تێدابێت، هەستەکانیان دەربارەی ئەم سیناریۆیە سەختە دەرببڕن لە کۆتا دانیشتنەکاندا هاندران بۆ هەڵسەنگاندنی تەواوی سیناریۆکە لە چیرۆکەکەیاندا و کاربکەن بۆ نووسینی ئا کۆتایییەکی باشتر.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئاستی شۆک و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و ترس لە مردن و ماندوێتی و تەنانەت نائومێدیش بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە دوای نووسینی چارەسەری و باشتربوونەکە بۆ ماوەی پێنج مانگ و نیو دوای توێژینەوەکە بەردەوام بووە.