هاوسەرگیری بازرگانێکی سعودی دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد

PM:02:48:23/04/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانێکی سعودی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی مەغریبی دەکات و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدس دەکاتە دیاری بۆی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " الفهرس الاخباري"، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هاوسەرگیری ئەو دوو گەنجە دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کردووە، کە لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت ئەو گەنجە دیاری گران بەها پێشکەش بە هاوسەرەکەی دەکات، لەوانەش ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدس، گوڵ، سندوقی نایابی دیاری.

هەروەها کۆمەڵێک وێنەی ساتی واژۆکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری نێوان ئەو گەنجە سعودیە و کچە مەغریبییە بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ دیمەنەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان کە هاوسەرە تازەکان لە کەشێکی خۆشی خێزانیدا کۆبوونەتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە کارلێکی بەرفراوانیان لەنێو سۆشیال میدیاکاندا دروست کردووە، بە دوو هاوسەری جوان و شیک ناویان دەبەن.