لە ماوەیەکی کەمدا بەم ڕێجیمە چوار کیلۆ لە کێشت دابەزێنە

PM:12:10:23/04/2024

31672 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێک رجێمێکی تایبەت دەنووسێت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشی زیادەی جەستەیانەوە دەناڵێنن.

لە بابەتێکی دکتۆر "حسام مووافی "دا، باس لە رجێمێکی تایبەت دەکات بۆ ئەو کەسانە داڕشت کە بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن، کە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ٤ کیلۆ لە هەفتەیەکدا، بەم شێوەیەش دەتوانیت لە ماوەی یەک مانگدا ١٦ کیلۆ لە کێشت دابەزێنیت.

بە گوتەی مووافی، دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا بگاتە کێشی دڵخوازت ئەگەر ئەو ڕێجیمە پەیڕەو بکەیت، کە پێکدێت لە پێنج ژەمی ڕۆژانە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

– یەکەم ژەم

یەکەم ژەم، نانی بەیانییە، کە کاتژمێر ٥:٠٠ی بەیانییە، پێکدێت لە چارەکێک نان، لەگەڵ پارچەیەک پەنیر، تەماتە، هەروەها دەتوانیت کوپێک چا یان شیری بێ شەکر بخۆیتەوە.

– ژەمی دووەم

ژەمی دووەم کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەخورێت، وە لە میوە پێکدێت، باشترە ئەو میوانە هەڵبژێریت کە هەرس کردنیان ئاسانە.

– ژەمی سێیەم

ژەمی سێیەم دەتوانرێت لە کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەدا بخورێت، و پێکدێت لە چارەکێک نان، لەگەڵ پارچەیەک لە ( گۆشت، مریشک یان ماسی) بە پێی ئارەزووی خۆت.

– ژەمی چوارەم

ژەمی چوارەم لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە دەخورێت، پێکدێت لە زەڵاتە و چارەکێک نان و بڕێکی کەم برنج.

– ژەمی پێنجەم

ژەمی پێنجەم کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو دەخورێت، وە باشتر وایە ماست لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین تێبکەڵ بکەیت و بیخۆیت.