چاوی کەسی مردوو کاردانەوەی بەرامبەر رووناکی دەبێت

AM:09:37:23/04/2024

360 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئەمریکی توانیویانە سەرکەوتووبن لە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ هەردوو چاوی کەسێکی مردوو، ئەمەش بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت بۆ ئەگەری گێڕانەوەی کۆمەڵێک شت بۆ مێشکی کەسانی مردوو لە داهاتوودا.

گۆڤاری نەیچەری تایبەت بە توێژینەوە زانستییەکان، توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردەوە و تیایدا زانایانی ئەمریکا توانیویانە ئەوە بدۆزنەوە کە دەمارەخانەکانی هەستیاریی تۆڕی چاو لە توانیایدایە دوای پێنج کاتژمێر لە مردنی مرۆڤ کاردانەوەی بەرامبەر رووناکی هەبێت.

دەشڵێن، تۆڕی چاوی کەسی مردوو دەتوانێت وەک تۆڕی چاوی کەسی زیندوو ئاماژەکان بنێرێت لەبارەی تۆمارکردنی ئەو رووناکییەی پێیاندا تێپەڕدەبێت.

دەمارەخانەکان بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەشێکن لە کۆئەندامی دەمارەخانەی ناوەندی مێشک کە لە مێشک و دڕکەپەتک پێکدێت کە لەتوانیاندا هەیە ئاگایی بۆ دەمارەخانەکانی مێشک و بەشەکانی دیکە بگەڕێننەوە.

ئامادەکارانی توێژینەوەکە بە گۆڤاری نەیچەرییان راگەیاندووە، توێژنەوەکەیان چەندین پرسیاری وروژاندووە لەبارەی مردنی مێشکەوە کە گێڕانەوەی ژیان بۆی کارێکی گونجاو نییە و تا ئێستا زانست لەو باوەڕەدایە هەرگیز ئەمە روونادات.

لەلایەن خۆیەوە، فاتیمە عەباس یەکێک لە توێژەرە سەرەکییەکانی توێژینەوەکە لە سەنتەری موران بۆ چاو لە زانکۆی یۆتا لە ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، "سەرکەوتوبووین لە گێڕانەوەی ئاگایی بۆ تۆڕی دەمارەخانەی چاو کە کاردانەوەی بەرامبەر رووناکی هەیە لەچاوی مرۆڤدا، کە بەشێکە لە تۆڕی چاو و بەرپرسە لە بینین لە سەنتەری دەمارەخانەدا و ئەمەش وادەکات ئومێد هەبێت لە داهاتوودا بتوانرێت وردەکاری زیاتر بەرامبەر کاردانەوەی رەنگ بەدەست بهێنرێت".

دەشڵێت، "چاوی ئەو کەسە مردووەی پێش مردنی بەشەکانی جەستەی بۆ لێۆڵێکۆڵینەوە بەخشیبوو، توانرا پێنج کاتژمێر دوای مردنی کاردانەوەی تۆڕی دەمارە خانەی چاوی بەرامبەر رووناکی تێبینی بکرێت، دەمارە خانەکانی کاردانەوەیان بۆ رووناکییەی رۆشن و رەنگاو رەنگ و تەنانەت تیشکە رووناکییە کەمەکانیش هەبووە."

S.A