هۆکارەکانی کابوسی شەوانە چین؟

PM:07:22:21/04/2024

4972 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی بواری دەروناسی رایگەیاند، کابوسی شەوانە هێمای شەرانگێزی سەرکوتکراو یان خەمۆکییە.

تاتیانا پسپۆڕ لە بواری دەروناسی لەبارەی کابووسی شەوانەوە ئاماژەی بەوەدا، بیینی کابوس بەتایبەتی لە شەوان هێمایە بۆ بوونی شەڕانگێزی لە کەسایەتی مرۆڤدا.

دەشڵێت، ئەگەر کەسێک بەشێوەیکی زۆر شەوانە کابوس ببینێت پێویستە هۆکاری شەرانگێزی خودی خۆی دیاربکات و رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوی لێی دوورکەوێتەوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، جۆری خەوتن بەشێوەیەکی سەرەکی کاریگەری نەرێنی لە هەست و سۆزی مرۆڤ دەکات و بۆیە زۆربەی ئەو کابوسانەی دەیبینین لە ژینگەی کاردا روودەدات.

باس لەوەشدەکات، ئەگەر کەسێک کارێک بکات و ئارەزووی ئەو کارەی نەبێت ئەوا لە بارودۆخێکی دڵەڕاوکێی بەردەوام دەبێت، دۆخەکانی دڵەراوکێش لەوانەیە ببنە هۆی بینینی کابوس و خەونی ناخۆش.

ئەم بارەش سروشتییە لەگەڵ نەمانی دڵەراوکێی خودی کەسەکە کابوسەکانیش نامێنن.

تاتیانا ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەندێک کات هۆکاری بینینی کابوس دەگەڕێتەوە بۆ هەستکردن بە تاوان یان خراپی پەیوەندیە خێزانیەکان یان کۆمەڵایەتییەکان.

هاوکات خراپی پەیوەندی خێزانی و دەمەقاڵێ و خراپی تێگەیشتن لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە زیان لە شێوازی خەوتن دەدات و لە رووی تەندروستیشەوە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەسەکە یان شوێنی خەوتنەکەی دەبێتە هۆی بینینی کابوس.

S.A