هونەرمەند رۆژ کەریم
نوێترین بەرهەمی لە دووەم رۆژی جەژندا بە ناوی "لێت ناگرم" بڵاوکردەوە.
ئاواز و میوزیکی
گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە و تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن مازیار
فایەقەوە نووسراوە.
رۆژ کەریم لەبڵاوکراوەیەکی
ڤیدیۆییدا لە هەژمارەکەی خۆی رایگەیاند: "ئەم دیارییەم وەک دیاری جەژنی رەمەزانە
بۆ گوێگرانم و هیوادارم هەموو لایەک بەدڵی بێت".
رۆژ کەریم یەکێکە لە
هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکە لە سوید
دەژی، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و خاوەنی چەندین
گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی تایبەت بە خۆیەتی.