هونەرمەندی گۆرانیبێژ،
چۆپی فەتاح نوێترین بەرهەمی بەناوی "جوانترین چاو" لە ئایندەیەکی نزیکدا
بڵاودەکاتەوە.
چۆپی لە هەژماری
ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە بە ناوی "جوانترین
چاو" ، ئاشكرایكرد لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی كلیپەكەی لە كەناڵی یوتیوب پێشكەش
دەكات.
چۆپی فەتاح لە
ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو
شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی
خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو كچە.
S.A