نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:12:50:29/03/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٢٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧١ دۆلار و ٧٨ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٧١ هەزار و ٧٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٠٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٣١ هەزار دینار

S.A