توێژینەوەیەک: گەرمبوونی کەشوهەوا سووڕانەوەی زەوی خاو دەکاتەوە

AM:11:19:29/03/2024

912 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی توێژینەوەیەک، گەرمبوونی گۆی زەوی کاریگەری لەسەر خێرایی سووڕانەوەی زەوی هەیە بە دەوری خۆیدا و دەبێتە هۆی ئەوەی کاتی دیاریکراوی جیهان بگۆڕێت، توێژینەوەکە دەشڵێت، "لە ئێستادا سەهۆڵبەندانەکانی جیهان پێنج هێندە خێراتر دەتوێنەوە بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو، بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە".

گۆڤاری زانستی"Nature"،" نەیچە" توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو و گەرمبوونی گۆی زەوییەوە، شاخە بەستەڵەکەکانی گرینلاند و ئەنتارکتیکا، روو لە توانەوە دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئاوی ئاستی دەریای جیهانی بەرزببێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریای جیهان دەبێتە هۆی ئەوەی سووڕانی زەوی کەمێک خاو بێتەوە.

دەشڵێت، "خاوبوونەوەی سووڕانەوەی زەوی دەبێتە هۆی ئەوەی چرکەیەک لە کاتبەندی کاتژمێرەکانی جیهان کەم ببێتەوە، ئەوەش وادەکات وڵاتانی جیهان پێویستیان بەوە هەبێت چرکەیەک کاتژمێرە جێگیرکراوەکان دوا بخەن".

توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتە روو، گۆڕانی کاتی جیهان دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر کورت و درێژی رۆژ و شەو.

باسی لەوەش کرووە، لە ئێستادا بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو، توانەوەی شاخە سەهۆڵەکانی جەمسەرەکان پێنج هێندە خێراتر بووە و تا ساڵی ٢٠٢٩ کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر چرکەکانی کاتژمێر.

ئاگنێو، توێژەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سان دیێگۆ جەختی لەوە کردەوە، "ئەمە پێشتر هەرگیز رووینەداوە و تەحەدایەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی".

لەو بارەیەوە، دیمیتریۆس ماتساکیس،گەورە زانای پێشووی خزمەتگوزاری کاتی لە روانگەی دەریایی ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، "زەوی پێشبینی نەکراوە" و ئەگەری زۆری هەیە بەم زوانە چرکەکانی کاتژمێر بکەونە ژێر کاریگەری هۆکارێکی دیاری کراوەوە.

وتیشی،" چالاکییەکانی مرۆڤ وەک سووتاندنی سووتەمەنی بەردین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان و ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژینگە هەیە، لەوانە توانەوەی خێرای سەهۆڵبەندان و سەهۆڵبەندان".

هاوکات لەو بارەیەوە پێشووتر، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی ئاو و هەواوە، جیهان لە بارودۆخێکی خراپدایە و کاتیان پێویستە بۆ چاککردنەوەی دۆخەکە.

باسی لەوەش کرد، "کاتێکی زۆرمان پێویستە بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە گەرمبوونی زەوی و بارودۆخەکە باش بکەینەوە".

S.A