مەزڵوم کۆبانی هەڵوێستی کۆماری عەرەبیی میسر بۆ پێداگیرییەکانی لەسەر یەکێتی خاکی سوریا بەرز دەنرخێنێت.
مەزڵوم کۆبانێ ڕايگەياند لەکاتی کۆبونەوەی ڕەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکيا و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمريکا هێزەکانی تورکیا هێرشیانکردووەتە سەر شارۆچکەی تلتەمر.
ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی قامیشلۆی دەستگیرکرد.
لە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرا.
لەکاتی بەردبارانکردنی ئوتومبێلە سەربازییەکانی دەورییەی ھاوبەشی تورکیا و ڕوسیا لەلایەن ھاوڵاتیانی مەدەنی گوندێکی نزیک لە کۆبانی، سوپای تورکیا دەستڕێژی گولەی لێکردن و چوار کەسی شەھیدکرد.
بەھۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێکەوە، لە شاری گرێ سپی ڕۆژئاوای کوردستان ٨ ھاوڵاتی مەدەنی کوژران.
سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمشەو ئەردۆغان و پوتین پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی سوچی کردەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەوان لە سزاکانی ئەمریکا ناترسن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٠ هێرشی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.
وتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، سەربازانى ئەمریکا سەرپشککراون بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر هێزێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى رۆژهەڵاتى سوریا.
ئەردۆغان لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا و ڕوسیا بەڵێنەکانیان لەبارەی باکوری سوریاوە نەبردووەتە سەر.
موراد قەرەیڵان ڕایگەیاند، ئەگەر ئێستا هێزەکانی جیهان بچنە رۆژئاوای کوردستان ئەوە زیان دروست ناکات و سودی هەیە، چونکە کێشەی کورد هەرچەند بە نێودەوڵەتی بکرێت، ئەوەندە لە بەرژەوەندی کورددایە.
ئەردۆغان لە زانکۆی ئەنقەرە وتارێکیدا و ڕایگەیاند، ئەوان هاوسەرەکەی ئەبوبەکر بەغداد-یان دەستگیرکردووە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند، هێزەکانی یەپەگە هێشتا لە هەندێک ناوچە نەکشاونەتەوە کە دەکەوێتە سنوری ناوچەی ئارامەوە و لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە چالاکییەکانی گەڕان.
سوپاى ئەمریکا رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر یەکەیەکى سەربازییان لە سوریا و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
سەرەڕای ئەو ڕەخنە و ناڕەزایەتییە جیھانیانەی لەدوای ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان درووستبوون، وڵاتی تورکیا سوپاسی قەتەر-ی، لەبەرامبەر ئەو ھاوکارییانەی لە ماوەیەی شەڕەکەدا پێیبەخشیوە، کرد.
بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە ھاوشانەکانییەوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان-باکوری سوریا، کارمەندێکی مرۆیی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کوژرا.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باس لەوەدەکات، شەڕڤانانی هەسەدە توانیویانە هەشت گوند لە باکوری سوریا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، رێککەوتنى پۆتین و ئەردۆغان پێشڕەویکردنى سوپاى تورکیاى لە سوریا راگرت و کۆتایى بە خوێنڕشتن لەو ناوچانەهێنا.
ئەنقەرە، بەشێک لە ئەولەویەتى کارەکانیان چرکردوەتەوە، بۆ گرتنی مەزڵوم کۆبانێ لە رێگەی رادەستکردنی لە لایەن ئەمریکاوە، یا کوشتنی، وەک باس دەکرێت لە رێگەی ئۆپراسیۆنی سەربازیەوە.