PM:11:54:07/12/2021
3952 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسى ژمارەکەى ڕۆناڵدۆى بە تۆمارکردنى گۆڵ لە 38 یانەى جیاواز لە چامپیۆنز
لیگدا تۆمارکردەوە.
لە یارییەکەى پاریس سان جێرمان بەرامبەر کلوب بروج لە چامپیۆنز لیگدا، کە
بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودى یانە پاریسیەکە کۆتایى هات، لیۆنێل میسى
دوو گۆڵى تۆمارکرد، کە یەکێکیان بە لێدانى سزابوو.
تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسى لە کاروانى پیشەگەرى
وەرزشى خۆیدا گۆڵى لە 38 یانەى جیاواز لە چامپیۆنز لیگدا تۆمارکردووە، کە ئەمەش
تۆمارکردنەوەى ژمارە پێوانەییەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى
مانچستەر یونایتدە.
ئۆپتا ئاماژە بەوەشدەکات، میسى توانیویەتى لە یەکەم سێ یارى خۆى لە
چامپیۆنز لیگدا لە یاریگاى باخچەى شازادەکان گۆڵ تۆماربکات و ژمارەکەى نیمار دا
سیلڤاى بەڕازیلى لە 2017 و جۆرج وییاى لیبیرى لە 1994دا تۆمارکردەوە.
لیۆنێل میسى 34 ساڵ لەم وەرزەى چامپیۆنز لیدا لەگەڵ پاریس سان جێرمان
بەشدارى لە پێنج یاریدا کردووە و پێنج گۆڵى تۆمارکردووە.
ک . ف
