لە چامپیۆنز لیگدا پاریس بردیەوە و مانچستەر سیتى دۆڕا

PM:10:59:07/12/2021

1152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگدا، پاریس چوار گۆڵى لە کلوب بروج کرد و لایپزیگیش بە بردنەوە لە مان سیتى سەرکەوتنى بۆ یۆرۆپا لیگ بەدەستهێنا.

لە جەولەى شەشەم و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لە کۆمەڵەى یەکەمدا، پاریس سان جێرمان، کە پێشتر سەرکەوتنى بۆ قۆناغى 16 مسۆگەرکردبوو، لە یاریگاى باخچەى شازادەکان، میواندارى کلۆب بروجى کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى لێ بردەوە.

کیلیان مباپێ و لیۆنێل میسى گۆڵەکانى پاریسیان تۆمارکرد، کە هەر یەکەیان دوو گۆڵى کرد، تاکە گۆڵەکەى کلوب بروجیش ماتس ڕیتس تۆماریکرد.

Image

لە یارییەکى ترى هەمان کۆمەڵەدا، لایپزیگ لە یاریگاى ڕێد بۆڵ ئەریناى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر مانچستەر سیتى یاریکرد، کە ئەم پێشتر بە یەکەمى کۆمەڵەکەى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگەرکردبوو.

لایپزیگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و سەرکەوتنى بۆ خولى ئەوروپا بەدەستهێنا، کلوب بروجیش ماڵئاوایى لە خولەکە کرد.

گ . ف

Image