PM:10:25:07/12/2021
1148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆخێل دوپاتیکردەوە
ئامانجیان پێشەنگی ڕیزبەندیە و دوورخستنەوەی چەند یاریزانێکیشی ڕاگەیاند.
پێش یاری یانەکەی
بەرامبەر مالمۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی
چێڵسی ئینگلیزی ڕایگەیاند، پشوو بە چەند یاریزانێکی دەدات لە پێناو یاریکردنی ئەو
یاریزانانەی کەمترین خولەک یاریان کردوە.
تۆخێل وتی: ئامانجمان
بردنەوەیە لەو یاریەدا بۆ ئەوەی بە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەمان بگەینەوە قۆناغی
16 و بۆ ئەو یاریەش چەند یاریزانێک دەبێت بونی خۆیان بسەلمێنن.
وتیشی: هەریەکە لە
جۆرجینیۆ و کۆڤاسیچ و کانتی و بن چیلوێل و چالۆبا بەهۆکاری جیاوازی بەشداری ناکەن
و ساول نیگوێزیش سەرەکی دەبێت و دڵنیام ئاستبەرزی خۆیمان پیشاندەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە
ئاستی یاریزانەکانی ڕازیە و شكستی یاری رابردووش پێویستە سوودی لێببینن و نەبێتە
هۆی بێهیوابوون و دەبێت کاردانەوەیان لە یارییەکانی داهاتوودا بە بردنەوە بێت.
گ . خ