جامى عەرەب.. ئوردن سەرکەوت و سعودیە دەرکرا

PM:08:38:07/12/2021

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى عەرەب، ئوردن لە فەڵەستینى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى، سعودیەش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لە جەولەى سێیەمى و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى عەرەب، کە یارییەکانى لە قەتەر بەڕێوەدەچن، لە کۆمەڵەى سێیەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئوردن و فەڵەستین ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئوردن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا و فەڵەستینیش لە جامەکە کرایە دەرەوە.

لە یارییەکى ترى هەمان کۆمەڵەدا، مەغریب، کە پێشتر سەرکەوتنى بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگەرکردبوو، بەرامبەر سعودیە یاریکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە، بەمەش سعودیە ماڵئاوایى لە جامەکە کرد.

لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى عەرەبدا، ئوردن بەرامبەر یەکەمى کۆمەڵەى چوارەم و مەغریبیش بەرامبەر دووەمى هەمان کۆمەڵە یارى دەکەن.

گ . ف