ئەلبا بەرشەلۆنەى دوودڵ کردووە

PM:08:05:07/12/2021

1228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بارودۆخى ئەلبا بەرشەلۆنەى دوودڵکردووە و بەشداریکردنى بەرامبەر بایرن میونشن مسۆگەر نییە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، جۆردى ئەلباى بەرگریکارى بەرشەلۆنە لە دواى یارییەکەى بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس هەستى بە ئازارى ماسولکەیى کردووە و ئەمەش دوو دڵى لە یانە کەتەلۆنیەکەدا درووستکردووە.

ئەم پێکانەى ئەلبا لە کاتێکدایە سبەینێ بەرشەلۆنە لە یارییەکى چارەنوسسازدا لە جەولەى شەشەم و کۆتایى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، دەبێتە میوانى یانەى بایرن میونشن.

سپۆرت ئاماژەى بەوەشکردووە، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەلبا دەکرێت لە دوایین ڕاهێنانى یانەکەدا لە یاریگاى ئەلیانز ئەریناى تایبەت بە یانە باڤاریەکە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان باس لەوەدەکەن، ئەلبا بەشدارى ڕاهێنانەکانى دوو ڕۆژى ڕابردووى نکردووە وەک ئامادەباشى و چاڤى ڕاهێنەرى یانە کەتەلۆنیەکەش ئەلیخاندرۆ باڵدى بانگهێشتکردووە و پشتى پێدەبەستێت، گەر ئەلبا نەیتوانى یارى بکات.

بەرشەلۆنە پێویستى بە بردنەوە لە بایرن میونشن هەیە بێ گوێدانە ئەنجامى یار نێوان بەنفیکا و دینامۆ کێڤ، کە لەگەڵ بەنفیکادا کێبڕکێ لەسەر گەیشتن بە قۆناغى 16ى چامپیۆنز لیگ دەکەن.

گ . ف

Jordi Alba says Real Betis defeat 'was a step backwards' for Barcelona - Barca Blaugranes