PM:07:24:07/12/2021
1160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ئاگادارى ئەوەیە دیمبلى لە کۆتایى ئەم وەرزەدا یانەکەى
بەجێدەهێڵێت و پەیوەندى بە چێڵسییەوە دەکات.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، عوسمان دیمبلى فەڕەنسى هێرشبەرى
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بە چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى یانەکەى وتووە لە کۆتایى
ئەم وەرزەدا یانە کەتەلۆنیەکە بەجێدەهێڵێت.
بەرنامەى ئێل چیرینگیتۆى بەناوبانگى ئیسپانیا ئاشکرایکرد، بەرپرسانى
بەرشەلۆنە دەزانن هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بڕیارى بەجێهێشتنى یاریگاى کامپ نۆى داوە لە
هاوینى داهاتوودا و پەیوەندیش بە یانەى چێڵسى ئینگلیزییەوە دەکات لە پێناوى کارکردن
لەگەڵ تۆماس توخێلى ئەڵمانى ڕاهێنەرى ئەو یانەیە.
ڕاگەیاندنەکان باس لەوەدەکەن، دیمبلى ئۆفەرى یەکەمى بەرشەلۆنەى بۆ
نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردووەتەوە و یانە کەتەلۆنیەکەش لە ئۆفەرى دووەم و
کۆتاییدا پێشنیازى بەرزکردنەوەى موچەى یاریزانەکە بۆ هەشت ملیۆن یۆرۆ دەکات تا
بەمانەوە ڕازى بکات.
پێشتر دیمبلى و توخێل پێکەوە کاریانکردووە لە وەرزى 2016 بۆ 2017دا لە
یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانیدا و لەو ماوەیەدا 49 یارى ئەنجامداوە و 10 گۆڵ و
21 ئەسیستى تۆمارکردووە.
گ . ف