PM:06:28:07/12/2021
2564 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان یاریکردنى کیمیچ بەرامبەر بەرشەلۆنە بە قورس دەزانێت و ئامادەنەبوونى
گنابرى و گۆریتسکا و مۆتینگیشى ڕاگەیاند.
پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگدا، جولیان
ناگلیسمانى ڕاهێنەرى بایرن میونشن لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، جۆشوا
کیمیچ ئارەزوو دەکات بەزوویى بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ تیپەکەى، بەڵام پشکنینى
بۆ دەکرێت، ئەمەش دەرگاى هاتنە دەرەوەى لە کەرەنتینەدا بۆ دەکاتەوە.
لە بارەى ئەگەرى بەشداریکردنى کیمیچ بەرامبەر بەرشەلۆنە ناگلیسمان دەڵێت
"دەبێت وریابین، قورسە بەشدارى یارییەکاى داهاتوو بکات دواى ماوەیەکى زۆر لە
دوورکەوتنەوە".
ناگلیسمان دووپاتیکردەوە، سێرجى گنابرى و لیۆن گۆریتسکا بەهۆى نەخۆشییەوە
بەشدارى یاریەکەى بەرشەلۆنە ناکەن و چوبۆ مۆتینگیش بەهۆى کۆرناوە بێبەش دەبێت،
هاوکات مارسیل سابیتزەریش بۆ یاریکردن ئامادەنییە.
ناگلیسمان: بەباشترین پێکهاتەوە بەشدارى لە یارییەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنەدا
دەکەین و مانوێل نویەر و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى لە پێکهاتەى سەرەکیدا دەبن و هیچ شتێک
نییە بۆ دوودڵبوون.
گ . ف