PM:05:58:07/12/2021
856 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوای تەنیا چەند مانگێک
وینالدۆم بێزاربوە لە پاریس و دەیەوێت ڕیزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، جۆرجینیۆ وینالدۆمی هۆڵەندی و
یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دوای تەنیا چەند مانگێک بە تەواوی
بێزاربوە لە یانەکەی.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، وینالدۆم بە پشتگوێخستنی لەلایەن پۆچیتینۆی
ڕاهێنەر و بەردەوام دانیشناندنی لەسەر کورسی یەدەگ و سەرەکی نەبوونی لە
یارییەکاندا تووڕە بوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناوەراستکارە هۆڵەندیەکە لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکات
لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا ڕیزەکانی یانەکە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە
یانەیەکەوە بکات کە بە سەرەکی پشتی پێببەستن.
ئاس رونیکردوەتەوە، وینالدۆم دەیەوێت بگەڕێتەوە پریمەرلیگ و لە چەند ڕۆژی
رابردووشدا گفتوگۆی لەگەڵ یانەی نیوکاسل ئەنجامداوە بەڵام بەرپرسانی پاریس بەهیچ
شێوەیەک ئامادەنین دەستبەردای بن.
خ . ک