مۆرینیۆ دووردەخرێتەوە یان نا؟

PM:04:58:07/12/2021

808 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ڕۆما پشتگیری مۆرینیۆ دەکەن و پۆستی ڕاهێنەرەکە لە ژێر هەڕەشەدا نیە.

دوای خراپبوونی ئەنجامەکانی یانەی ڕۆما لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە کە مۆرینۆی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

لەبەرامبەردا، فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوە دوپاتیکردەوە، پێگەی مۆرینیۆ لە یانەی ڕۆما لە مەترسیدا نییە و لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە متمانەی تەواویان بە ڕاهێنەرە پورتوگالیەکە هەیە و لەکۆتا کۆبونەوەدا پشتگیری خۆیان بۆ دوپاتکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی ڕۆما بەڵێنیان بە مۆرینیۆ داوە لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا چەند گرێبەستێکی بۆ ئەنجامبدەن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی هێڵەکانی یانەکەیان.

یانەی ڕۆما لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا تا ئێستا 16 یاری ئەنجامداوە، هەشت بردنەوە و یەکسانبونێک و حەوت شکستی هەیە، بە 25 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.

خ . ک