باشترین پێکهاتەی 2021 بڵاوکرایەوە

PM:04:33:07/12/2021

1684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکهاتەی باشترینی ئەمساڵ دیاریکرا و محەمەد سەڵاح و نگۆلۆ کانتی دوورخراونەتەوە.

بەشی ئامار و مێژووی یەکیتی تۆپی پێی جیهان، باشترین پێکهاتەی ساڵی 2021ی بڵاوکردەوە و هەریەکە لە محەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپوڵ و نگۆلۆ کانتی یاریزانی چێڵسی دوورخراونەتەوە و ئەشرەف حەکیمیش یەکەم یاریزانی عەرەبە لە پێکهاتەکەدا بونی هەبێت.

جیانلویجی دۆنارومای ئیتاڵی وەک گۆڵچی پێکهاتەکە هەڵبژێردراوە و هەریەکە لە لیۆناردۆ بۆنۆچی ئیتاڵی و رۆبن دیازی پورتوگالی و ئەشرەف حەکیمی مەغریبی و ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی لە هێڵی بەرگریدان.

جۆرجینیۆی ئیتاڵی و کیڤن دیبرۆینی بەلجیکی و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی وەک یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی باشترین پێکهاتەی ساڵی 2021 دیاریکراون.

لە هێڵی هێرشبردنیشدا، هەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پورتوگالی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و کیلیان مباپێی فەرەنسی دەبینرێن.

هەرچەندە محەمەد سەڵاح لە 2021دا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و نگۆلۆ کانتیش لەگەڵ چێڵسیش نازناوی چامپیۆنز لیگی بەدەستهێناوە بەڵام لە باشترین پێکهاتەی ساڵدا بونیان نیە

خ . ک