خلێفی پاریس بەهێزتر دەکات

PM:03:55:07/12/2021

3752 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خلێفی پلانێکی بۆ بەهێزبکردنی یانەکەی داڕشتوە بە هێنانی زیدان و ئارسن ڤینگەر.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە پلانەکانی بەهێزترکردنی یانەکەی بەردەام دەبێت و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی بگەیەنێتە ئاستێکی باشتر.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، لە ئێستادا ئامانجی یەکەمی خلێفی گرێبەستکردنە لەگەڵ زەینەدین زیدان بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکەی و لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری ئێستا کە دەنگۆی ڕۆیشتنی لە کۆتایی وەرزدا بە ڕادەیەکی زۆر بڵاوبوەتەوە.

ئاشکراشیکردووە، سەرۆکی یانەی فەرەنسیەکە کار بۆ گەڕانەوەی ئارسن ڤینگەر دەکات بۆ ژیانی تۆپی پێ لە یانەکاندا و دەیەوێت پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تۆپی پێی یانەکەی پێببەخشێت.

لیکیپ دەڵێت، خلێفی چەند پلانێکی تریشی هەیە کە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کەسانی بە ئەزموون و شارەزا ئیمزا بکات لە پێناو وەرگرتنی سەرجەم پۆستە سەرەکییەکانی یانەکەی .

خ . ک