PM:03:24:07/12/2021
980 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیروپشکی جامی پیشەگەرانی تێنس ڕاکێشرا و ئیسپانیا و سربیا رووبەرووی
یەکدەبنەوە.
یەکێتی تێنسی جیهان لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا تیروپشکی قۆناغی
کۆمەڵەکانی جامی پیشەگەرەکانی ڕاکێشا و هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سربیا لە
کۆمەڵەی یەکەمدان.
جامەکە لە 16 هەڵبژاردە پێکهاتووە و دابەشکراون بەسەر چوار کۆمەڵەی چوار
هەڵبژاردەیدا و بڕیارە یارییەکانی لە یەک تا نۆی مانگی یەکی 2022 بەڕێوەبچن.
کۆمەڵەی یەکەم پێکهاتوە لە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و سربیا و چیللی و
نەرویج، لە یەکەم یاریدا جۆکۆڤیچی سربی و پاوتێستای ئیسپانی رووبەڕووی یەکدەبنەوە،
کارینۆش بەرامبەر لاگۆڤیچ یاری دەکات.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەڵبژاردەکانی رووسیا و ئیتاڵیا و نەمسا و ئوسترالیای خاوەن
یاریگا دەبینرێن، لەم کۆمەڵەیەدا رووبەروو بونەوەی بەهێز لە نێوان ئیتاڵیا و
رووسیا دەبێت بەشێوەیەک کە پێریتینی و سینەر بەرامبەر مێدیڤیدیڤ و ڕۆبلێڤ
یاریدەکەن.
کۆمەڵەی سێیەم پێکهاتوە لە ئەڵمانیا و کەنەدا و
ئەمریکا و بەڕیتانیا، لە کۆمەڵەی چوارە،یشدا هەڵبژاردەکانی یۆنان و پۆڵەندا و
ئەرجەنتین و جۆرجیا دەبینرێن.
خ . ک