PM:02:48:07/12/2021
5192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤاندۆڤسکی
دڵتەنگی خۆی ڕاگەیاند و هیوای خواست میسی لە قسەکانی ڕاستگۆ بوبێت.
ڕۆبێرت
لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بێدەنگی شکاند و وەڵامی
لێدوانەکانی لیۆنێل میسی دایەوە کە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر قسەی لەو
بارەیەوە کرد.
میسی
دوای بردنەوەی حەوتەمین تۆپی ئاڵتوون لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە
لیڤاندۆڤسکی شایستەی خەڵاتەکەیە و نزیکترین پاڵێوراویش بوو بۆ بەدەستهێنانی ئەو
خەڵاتە لە وەرزی ڕابردوودا ئەگەر ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە
هەڵنەوەشێندرایەتەوە.
لیڤاندۆڤسکی
لە لێدوانێکی بۆ کەناڵیکی وڵاتەکەی وتی: زۆر دڵتەنگ بووم کاتێک نەمتوانی خەڵاتەکە
بەدەستبهێنم و هەمیشە ڕاستیەکان دەڵێم بەڵام لەو کاتەدا بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش
نەبووم.
دەربارەی
لێدوانەکانی میسیش وتی: هیوادارم میسی ئەو لێدوانانەی بە ڕاستگۆییەوە وتبێت نەک
تەنیا قسە کردنێک بووبێت بەڵام هەرچیەک بێت شانازی بەوەوە دەکەم کە ئەنجاممداوە.