ڤایرۆسی کۆرۆنا یانەی تۆتنهامی داگیر کردووە

PM:02:01:07/12/2021

1228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆرۆنا یانەی تۆتنهامی گرتووەتەوە و شەش یاریزان و دوو کەس لە دەستەی ڕاهێنەران تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو یاریزانان و ڕاهێنەرانی تۆتنهامدا بڵاوبووەتەوە ئەوەش پێش یاریەکەیان بەرامبەر ڕین لە خولی کۆنفرانسی ئەوروپا.

لەلای خۆیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم پشکنینە پزیشکیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای یاریزانانی یانەکە لە نێگەتیڤەوە و گۆڕاوە بۆ پۆزەتیڤ.

هیچ گومانێکیش لەوە نیە ئەگەر بێت و پشکنینی پی سی ئاڕ حاڵەتەکانی تووش بوون پشتڕاستبکاتەوە ئەوا کاریەگەریەکی زۆری لەسەر یانەکە دەبێت بۆ یاریەکانی داهاتووی لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا.

ڕۆژنامەکان ئاشکرایانکردوە هەریەکە لە یاریزانان سۆن، ڕۆمیرۆ ، لۆکاس مۆرا ، ئیمیرسۆن و دەیڤیز و برایان تووشی ڤایرسەکە بوون و لە ڕاهێنەرانیش هەریەکە لە ڕایان ماسۆن و ستیلینی هەڵگری ڤایرۆسەکەن.