PM:01:32:07/12/2021
1268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی جیهان ئەرجەنتین و بەرازیل و ئیسپانیا
بردنەوەیان بەدەستهێنا و کرواتیاش تووشی شکستهات.
لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی جیهان، لەسەر ئاستی کچان
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی چین یاری کرد.
ئەرجەنتین بە جیاوازی 12 گۆڵ و بە ئەنجامی 36 بە 24 گۆڵ یاریەکەی لە چین
بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕووی هەڵبژاردەی پاراگوای
بوەوە و بە ئەنجامی 33 بە 19 گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
ئیسپانیاش بەرامبەر نەمسا یاریکرد و بە جیاوازی 12 گۆڵ یاریەکەی لێبردەوە، کرواتیاش
شكستی هێنا بەرامبەر ژاپۆن، ئەڵمانیا بە جیاوازی تەنیا یەک گۆڵ لە هەنگاریای
بردەوە.
بەم ئەنجامانە، ئەڵمانیا و بەرازیل لە پێشەنگی کۆمـەلەکانی پێنجەم و حەوتەمی پاڵەوانیەتیەکەدان، ئیسپانیا
و ئەرجەنتین لە پلەی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی هەشتەمدان.
خ . ک