PM:12:56:07/12/2021
976 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
کۆتا پێشنیار پێشکەشی دیمبیلی دەکات و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی یاریزانەکە دەکات.
بەرپرسانی
یانەی بەرشەلۆنە کاردەکەن بۆ ئامادە کردنی پێشنیاری کۆتایی تا پێشکەشی عوسمان
دیمبیلی فەڕەنسی یاریزانی یانەکەی بکەن لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
پڕۆگرامی
چیرنگیتۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە بەرشەلۆنە پێشنیارێکی نوێی ئامادە کردوە کە
مووچەیەکی ساڵانەیە بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ کە یەک ملیۆن زیاترە لەو بڕەی پێشتر
یانەکە پێشکەشی دیمبیلی کردبوو و ئەویش ڕەتیکردوبوەوە.
پێشتر
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد کە ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە لەلایەن چەندین
یانەی ئینگلیزیەوە گرنگی پێدەدرێت و مووچەیەکی زۆر زیاتری پێدەدەن لەوەی بەرشەلۆنە
پێشنیاری کردووە.
دیمبیلی لە کۆتایی وەرزی
2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو دەبێت و بە چاڤی ڕاهێنەری ڕاگەیاندووە
کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە بەجێدەهێڵێت.