PM:12:29:07/12/2021
4924 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان
یونایتد لە هاوینی داهاتوو گرێبەستێگ ئامادە دەکات لەپێناو گواستنەوەی مۆدریچ.
یانەی
مانچستەریونیاتدی ئینگلیزی هیوادارە لۆکا مۆدریچی کرواتی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ
مەدرید نوێنەکاتەوە لەپێناو ئەوەی گرێبەستێکی پێشکەش بکەن و لە هاوینی داهاتوودا
بیگوازنەوە یانەکەیان.
مۆدریچی
36 ساڵ لەلایەن یانە ئینگلیزیەکەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و یانەکەش ئامادەیە
گرێبەستێکی پێشکەش بکات بەڵام تائێستا داهاتووی ئەو یاریزانە کرواتیە لەگەل یانە
ئیسپانیەکە نادیارە.
ڕیاڵ
مەدرید ماوەی چەند مانگێکە هەوڵەدات بۆ ساڵێکی تر گرێبەستەکەی مۆدریچ نوێبکاتەوە و
ئەستێرە کرواتیەکەش خواستی مانەوەیە لە یانەی شاهانە و دەیەوێت لەو یانەیە واز لە
یاریکردن بهێنێت.
پێشبینی
دەکرێت لۆکا مۆدریچ لە کۆتایی وەرزی 2022 بۆ 2023 کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی
بهێنێت بەڵام مان یونایتد دەیەوێت گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز پێشکەش بکات و لە
یاریکردن بەردەوامبێت.