داهاتووی سەلاح لەدەستی کارگێڕی یانەکەیدایە

PM:12:00:07/12/2021

640 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەلاح یەکلاکردنەوەی داهاتووی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بە کارگێڕی یانەکە سپاردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ڕایانگەیاند کە محەمەد سەلاحی میسری ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی داوای بەرزترین مووچەی کردووە لە یانەکەی بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیشانبدات.

سەلاح لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ئێم بی سی میسری بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند کە کاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە دەستی کارگێری یانەکەیدایە و دوپاتیشیکردەوە کە دەیەوێت لە یانەکە بەردەوامبێت.

هەوەها وتیشی: چەندین جار ئەوەم وتووە ئەگەر بەدەستی من بێت ئەوا دەمەوێت لە لیڤەرپوڵ بمێنمەوە بەڵام بڕیار لەدەستی کارێگڕی یانەکەیە و پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

سەلاح لەکۆتایشدا وتی: بڕی پارەی تایبەت بە یاریزانەکان ڕێژەی ڕێزگرتنی یانەکەت نیشان دەدات بەرامبەرت بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە هەموو شتێک دەکەن لەپێناو مانەوەت بەڵام بڕیاری کۆتایی تەنیا پەیوەست نیە بەلایەنی داراییەوە.