AM:11:30:07/12/2021
5056 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سوارێز
بیر لە خولی ئەمریکی دەکاتەوە و دەیەوێت لەو خولە کۆتایی بە یاریکردنی بهێنێت.
لویس
سوارێزی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی بیر لەوە دەکاتەوە لە
کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی بەجێبهێڵێت و ڕووبکاتە خولی ئەمریکی تا لەو خولە
بەردەوامی بە یاریکردن بدات.
گرێبەستی
سوارێز لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و ئەستێرە
ئۆرۆگواییەکەش نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە چونکە خواستی بەجێهێشتنی یانەکەی
هەیە.
سوارێزی
34 ساڵ لەلایەن یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیەوە گرنگی پێدەدرێت کە دەیڤید بێکهامی
ئینگلیزی خاوەندارێتی دەکات و بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی دەدات
بۆ یانەکەی.
سوارێز
لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید بەشداری 20 یاری کردووە و توانیویەتی 20 گۆڵ
تۆماربکات و هەشت گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووستبکات.