AM:10:57:07/12/2021
1424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیسکۆ
لە دەرەوەی پلانەکانی ڕیاڵ مەدریدە و چەندین یانەش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
فرانچیسکۆ
ئیسۆکی ئیسپانی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یەکێکە لەو یاریزانانەی نزیکە
لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا یانەکە بەجێبهێڵیت دوای ئەوەی دڵنیابوەتەوە کە لە
دەرەوەی پلانەکانی ئەنچیلۆتی ڕاهێنەردایە.
ئەو
یاریزانە ئیسپانیە لەلایەن چەنتدین یانەی ناوەوە و دەرەوەی خولی ئیسپانیا گرنگی
پێدەدرێت و سیڤیلیە هیواخوازە ئەو یاریزانە ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی
بتوانێت بەشێوەیەکی خۆڕایی بیگوازێتەوە یانەکەی لەلایەکی تریشەوە هەردوو
جەمسەرەکەی شاری میلانۆش چاودێری بارودۆخی ئیسکۆ دەکەن لەپێناو گواستنەوەیدا.
ئیسکۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ
یانەی شاهانە تەنیا 177 خولەک بەشداری یاریەکانی کردووە و گۆڵێکی تۆمار کردوە کە
ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاستی یاریزانەکە دابەزێت و یانەکەی جێبهێڵێت.