AM:10:31:07/12/2021
712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی
دوپاتیکردەوە یاریەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید گرنگی خۆی هەیە بەڵام دەمانەوێت
یاریەکی سەرنجڕاکێش بکەین.
سیمۆنی
ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پێش ڕووبەڕووبونەوەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ
مەدرید لە چامپیۆنس لیگ ئاماژەی بەوەکرد یاریەکەیان زۆر گرنگ و قورس دەبێت لە
یاریگاییانەس شاهانەدا.
ئینزاگی
ڕایگەیاند کە یاریەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید زۆر گرنگە بەلایانەوە و سەرەڕای
ئەوەی وەک ئەو یانەیە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە بەڵام
دەیانەوێت یاریەکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بکەن.
هەروەها
وتیشی: کەریم یاریزانێکی گرنگە بۆ ڕیاڵ مەدرید بەڵام ئێمەی ڕاهێنەران لەگەڵ ئەو
بارودۆخانەدا کار دەکەین و دەتوانی چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە.
هەریەکە
لە ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر لە کۆمەڵەکەی خۆیاندا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو
مسۆگەر کردووە و تەنیا لەپێناو دیاریکردنی پلەی یەکەم و دووەم یاری دەکەن.