یۆڤانتۆس نرخی یاریزانێکی بۆ ڕیاڵ مەدرید دیاریکرد

AM:08:33:07/12/2021

4028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى نرخى دیان كۆلۆسۆفسكى یاریزانى یانه‌كه‌ى بۆ ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات .

كۆلۆسۆفسكى 21 ساڵ به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆر له‌م زستانه‌دا یانه‌كه‌ى جێده‌هێڵێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیكى یۆڤانتۆس ئاشكراى كردووه‌ كه‌ یانه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانى ئه‌م زستانه‌دا به‌ 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌ردارى تواناكانى بێت.

هاوینى ڕابردوو ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵى دا ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ یاریزانه‌ پارما بوو ، به‌ڵام په‌یوه‌ندیكرد به‌ خهانمه‌ پیره‌كه‌وه‌.

جگه‌ له‌ ڕیاڵ مه‌درید یانه‌كانى ئارسیناڵ و تۆتنهام گرنگى به‌ گواستنه‌وه‌ى كۆلۆسۆفسكى ده‌ده‌ن .

Notizie, statistiche e curiosità su Dejan Kulusevski