کۆمپانی گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی رایگەیاند

PM:09:18:16/01/2026

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی گەڕانەوەی موسیالای رایگەیاند و دوپاتیکردەوە بۆ بردنەوە دەچنە نێو یاریگا و دەبێت بیسەلمێنن کە بۆچی بایرن پێشەنگی بۆندس لیگایە.

پێش رووبەرووبوونەوەی لایپزیگ، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن دەڵێت: لایپزیگ تیپێکی باڵایە و خاوەن یاریزانی زۆر بەهرەمەندن، ئەوان ساڵانێکی زۆرە سەلماندوویانە کە دەتوانن لە بەرزترین ئاستدا کێبڕکێ بکەن، شێوازی یارییکردنیان زۆر ڕوونە و تیپێکی مەترسیدارن.

کۆمپانی وتی: ئێمە دەمانەوێت کۆنترۆڵی یارییەکە بکەین و بەردەوام لە هێرشبردندا بین، گرنگ نییە بەرامبەر کێ یاری دەکەین، ئامانجی ئێمە هەمیشە ئەوەیە شێوازی یاری خۆمان بسەپێنیین، موسیالاش لە پێکهاتەی یارییەکەدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، متمانەی تەواوی بە تیپەکەی هەیە، بۆ بردنەوە دەچنە ناو یاریگا و دەیانەوێت نیشانی بدەن بۆچی بایرن میونشن لە لوتکەدایە، ئەم جۆرە یارییانە بۆ هاندەران چێژبەخشە و بۆ خولی ئەڵمانیش گرنگە، چونکە ئاستی ڕاستەقینەی تیپەکان دەردەخات.

دەشڵێت: دەبێت زۆر وریابین کاتێک تۆپمان پێیە، چونکە لایپزیگ چاوەڕێی بچووکترین هەڵە دەکات بۆ ئەوەی سزامان بدات، هاوسەنگی نێوان هێرشبەری و بەرگری لەم یارییەدا زۆر گرنگ دەبێت.